به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگه‌یاند، په‌یماننامه‌ی ره‌فتاری هه‌ڵبژاردن، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگه و شایسته‌ی پشتیوانی و پاڵپشتیكردنه، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ویژدانییه و ده‌بێت هه‌موان پێیه‌وه پابه‌ندبین، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه له به‌رده‌م عێراقییه‌كان نییه جگه له هه‌ڵبژاردن، بۆیه ده‌بێت هه‌موان به نیاز پاكییه‌وه هه‌وڵی سه‌رخستنی ئه‌نجامه‌كانی بده‌ین، هه‌ر بۆیه حكومه‌ت لایه‌نگری هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكات جگه له خواستی ده‌نگده‌ران.
بەپێ راگەیەندراوێکی سەرۆک کۆمار کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە لە میان واژۆ کردنی بەڵگەنامەی رفتاری هەڵبژاردن سه‌رۆك وه‌زیران رایگەیاند:"كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆڵێكی به‌رچاوی بینیوه له‌ئاماده‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆیه پێویسته ستایش بكرێن، حكومه‌تیش هه‌مو ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر به كۆمسیۆن جێبه‌جێكردوه و پێویسته مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت، هه‌روه‌ها دوپاتیكرده‌وه كه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موان به به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی گشتی و دوباره نه‌بونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی رابردوو".