بهغدا-اهع
وەزارەتی بەرگری ،ئەمڕۆ چوارشەممە ،دەستگیرکردنی پێنج پێکهاتەی تیرۆریستی لەپارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوبراو کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"بەپێی ڕێنمایی لایەنە باڵاکان سەبارەت بە چڕکردنەوەی هەوڵ و کۆششی هەواڵگری بۆ بەدواداچوونی ئەندامە تیرۆریستییە هەڵاتووەکان، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانیان پێنج ئەندامی تیرۆریستی لەپارێزگای سلێمانی دەستگیر ".
ئاماژەی بەوەکرد "بەپێی مادەی 1 / 4 لەدادگای لێکۆڵینەوەی کەربەلا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە"
وتیشی:"لە ڕێگەی هەواڵگری وردەوە لە بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بابلی بەڕێوبەرایەتی ناوبراو دەستگیرکراون"