وەزیری داد:ئاڵنگاری زۆر هەن لەبەردەم جێبەجێکردنی گەڕاندنەوەی سامانە بەتاڵانبراوەکان

سیاسی
  • 15-09-2021, 10:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سالار عبدولمحەمەد وەزیری داد ،ئەمڕۆ چوارشەممە ،رایگەیاند ئاڵنگاری زۆر هەن لەبەردەم جێبەجێکردنی گەڕاندنەوەی سامانە بەتاڵانبراوەکان.
    سلرر عەبدولمحەمەد، وەزیری داد لە وتارەکەیدا لە کۆنگرەیەکی گەراندنەوەی پارە بەتالانبراوەکان لە بەغدا بە ئامادەبوونی پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی عێراق (اەع) ریگەیاند: ئامانجی ئەم کۆنفرانسە گەراندنەوەی سەرمایە تاڵانکراوەکانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتان و ڕووبەڕووبوونە دزینی سامانی گشتیە"،ئاماژەی بەوەکرد"هەرچەندە عێراق چووە ناو رێککەوتنی گەراندنەوەیسامانە تاڵانکراوەوەکان ،بەڵام لاوازیی هەیە لە هروڵی نێودەوڵەتی".
    وتیشی:"لە جێبەجێکردنی دانەوەی پارەدا زەحمەت هەیە"
    جەختیکردەوە"وەک چۆن ئێمە لە نەهێشتنی تیرۆردا سەرکەوتوو بووین، دەبێت ڕووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە و پارە تاڵانکراوەکان لە ڕێگەی ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکان و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانەوە بگەڕێندرێنەوە".
    رونیکردەوە " عێراق نازانێت زۆربەی ئەو پارەیەی پێش ساڵی 2003 تاڵان کراوە چەندە، ڕۆڵی وەزارەتی داد ئەوەیە کە نوێنەرایەتی عێراق بکات لەکۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکاندا، داوای یاسایی پەیمانگاو گەڕاندنەوەیان بۆ خەزێنەی دەوڵەت بکات".
    وەزیری داد لە درێژەی وتارەکەیدا وتی"کۆنفرانسەکە پەیامێکی گرنگە کە گەراندنەوەی پارەی تاڵانکراو جێگەی بایەخی دەوڵەتە و نەگەرانەوەی لەلایەن وڵاتان و دەستبەسەرگرتنی ڕەتدەکەینەوە" و جەختیشی کردەوە کە " عێراق وڵاتێکی 7 هەزار ساڵە توانای گەڕاندنەوەی سەرجەم پارەکانی هەیە لە دەرەوە".