بەغدا..کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ گەڕاندنەوەی پارەی تاڵانکراو لە عێراق بە بەشداری فراوانی نێودەوڵەتی دەستی پێکرد

سیاسی
  • 15-09-2021, 10:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    کۆنگرەی نێودەوڵەتیی گەراندنەوەی سەرمایە تاڵانکراوەکانی عێراق سەرلەبەیانی ،ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغدا بە بەشداری فراوانی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) رایگەیاند:"کۆنفرانسەکە بە سەرپەرشتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە بەشداری ئەحمەد ئەبو غەیت سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی و وەزیرەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و دەستەکانی دژە گەندەڵی لە وڵاتانی عەرەبی".
    پێشتر دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند کە بەغدا میوانداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی فراوان دەکات بۆ گەڕاندنەوەی سەرمایە تاڵانکراوەکان لە 15 و 16ی ئەیلولدا.