بهغدا-اهع
سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی، ئەمڕۆ سێشەممە ،رایگەیاند عێراق لە پەیوەندیە دەرەکیەکانی پشت بەدیالۆگ دەبەستێت نەک لێکترازان و دابڕان.
لە بەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی، ئەمڕۆ سێشەممە ،پێشوازی کرد لە سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی ئەحمەد ئەبو غێیت و شاندی یاەری کرد هەردولا تاوتوێی مەسەلەکانی ئێستا کرا لەسەر گۆڕەپانی عەرەبی و ناوچەیی و بارودۆخی گشتی وڵاتانی عەرەبی و دوایین پێشهاتەکان لەمەسەلەی فەلەستین و ڕۆڵی کۆمکاری عەرەبی لەپەرەپێدانی ڕێبازی ئیجابی لەناو ئەم دۆسیانەدا".
لە راگەیەندراوەکەدا کزمی وتی:"ڕۆڵی کۆمکاری عەرەبی لە لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەهێزکردنی ئامادەبوونی عەرەب لە عێراق جەماوەری و سیاسیەوە گرنگە".
ئاماژەی بەوەکرد"عێراق پەیرەوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆی دەکات لەسەر ڕێبازێک کە ئەولەویەتی دەداتە دیالۆگ نەک دابڕان و لێکترازان".
باسی لەوەکرد"عێراق پێی وایە کە پێویستە وڵاتانی عەرەبی پشت بە خۆیان ببەستن و کراوە بن بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەنێوان براکانماندا".
لای خۆیەوە، ئەبو غێت ستایشی "گەڕانەوەی عێراق بۆ ڕۆڵی هەرێمایەتی و عەرەبی خۆی کرد، ئەمەش بەڵێنی گەڕانەوەی سەرکەوتنێکی دا کە کاردانەوەی ئەرێنی لەسەر هەموو فایلە هەرێمی و عەرەبیەکان هەیە، لەوانە: بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندنی بەردەوام لە ناوچەکە".