حەداد:پابەندین بەوادەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران

سیاسی
  • 14-09-2021, 17:45
  • +A -A

    بەغدا_اەع

    سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەمڕۆ سێشەممە پابەندبوونی خۆی بە وادەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران پشتڕاستکردەوە. 
    بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ی ڕاگەیاند: "بەرواری هەڵبژاردنەکان زۆر نزیکە و ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ژمارە 31-3ی 2021دا بڕیاری دا دوای ئەو داواکارییەی کە لە 7ی تشرینی یەکەم لە سەر داوای 172 پەرلەمانتار ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێتەوە".
    وتیشی:"هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمان لە وڵات لە 10ی ئۆکتۆبەردا ئەنجام دەدرێت"،جەختیکردەوە "ئەنجومەنی نوێنەران پابەندە بە وادەی هەڵوەشانەوەی خۆی".