بهغدا-اهع
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕۆژی سێشەممە قۆناغەکانی داخستنی کەمپەکانی ئاشکرا کرد، هاوکات ئاماژەی بە هاتنی 94 خێزان و 384 ئەندامی کەمپی هۆلی کرد.
کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) راگەیاند:"لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، دەستمان کردووە بە کارکردن لەسەر زەوی بۆ داخستنی کەمپەکان".
ئاماژەی بەوەکرد"ئەو سنورەی کە وەزارەت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دیاریکردووە کۆتایی ئەمساڵە، بەڵام گرفت هەیە بەتایبەتی کە گەڕانەوە خۆبەخشانە و ناچار نییە، ئەمەش وای کردووە هەندێک ئاوارە لە کامپەکاندا بگرن چونکە هیچ ڕۆڵێکیان بۆ نییە و ڕەنگە هەندێکیان پێش ئاوارەبوون خاوەنی خانوو نەبن".
باسی لەوەکرد"ژمارەی ئاوارەکانی کامپەکان 37 هەزار خێزان و کۆی گشتی 28 کەمپیە و 26 کەمپی هەرێمی کوردستان و یەک کەمپی موسڵ (جەدعە) و کامپێکی ترە لە عامریە فەلوجە کە خەریکە دادەخرێت".
نوەر وتیشی:"وەزارەتەکە ئەرکی داڵدەدان و حەسانەوەی هەیە و لیژنەیەکی ئەمنیش هەیە کە لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ڕاوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی، دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی و دەزگا هەواڵگرییەکان پێکهاتووە، کە پشکنینی ئەمنی بۆ ئاوارەکان ئەنجام دەدەن".
وتیشی:"دوای تەواوبوونی پشکنینەکانی ئاسایش 94 خێزان کە 384 کەسن وەرگیران و وەزارەتیش بە هاوکاری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەستی بە ئۆپەراسیۆنی ئاوەدانکردنەوەی بۆ کرد".
هەروەها هاتووە:"دروست نییە کە منداڵان لە کەمپی هۆل بمێننەوە و لە ژینگەیەکی داعشدا گەورەبن، بۆیە باشتر وایە دوای پشکنینی ئەمنی پەنا بۆ عێراق بهێنین".