بهغدا-اهع
عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆکی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ،ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ڕێگە نادرێت چەتەکانی تیرۆریستی داعش بگەڕێنەوە یان دەستکاری ئاسایشی وڵات بکرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ئەسەدی لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای کەرکوک و کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگار و سەرکردە ئەمنییەکاندا سازکرد و دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان بە هاوکاری هەموو لایەک تاوتوێی کرد".
وتیشی:"ئێمە لە نزیکەوە چاودێری دوایین ئامادەکارییەکان دەکەین بۆ پاراستنی بنکەکانی دەنگدان و ئامادەین لەبوارە جیاجیاکاندا هاوکاری بکەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردن سەرکەوتوو بێت".
ئاماژەی بەوەکرد"پێویستە هەموو هەوڵەکان لە پارێزگاکەدا پەیوەست بن بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ هەڵبژاردن دابین بکرێت" هەروەها "پێشێلکارییە ئەمنییەکان هەوڵێکی بێ هیوان لەلایەن چەتەکانی تیرۆریستی داعشەوە بۆ سەلماندنی هەبوونیان لە میدیاکاندا، چیتر داعش بوونی نیە لە عێراق و رێگە بەگەراندنەوەیان نادەین".
وتیشی:"هیچ گەڕانەوەیەک بۆ چەتەکانی تیرۆریستی داعش نییە و ڕێگە نادەین دەستکاری ئاسایشی وڵات بکەن"
باسی لەوەکرد"ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بەرفراوان لە ئارادایە بۆ بەدواداچوونی پاشماوەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە کە لە ئەنجامدا ژمارەیەکیان کوژراون و دەستگیر کراون و تا ئێستا ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە".