سێ هێرشی ئاسمانی لە کەرکوک کوژرانی 6 تیرۆریستی لێ کەوتەوە

ئەمنی
  • 12-09-2021, 13:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، لە ئاکامی سێ هێرشی ئاسمانی لە کەرکوک شەش تیرۆریستیان کوشتووە.
    شانەکە لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە شوێن جوڵانەوەی تیرۆرستیەکان لە شکاندنی چالاکی جۆراوجۆردا".
    دوای ئەوەی گروپێکی تیرۆریستی هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر یەکێک لە خاڵەکانی لیوای 20ی فیرقەی 5ی پۆلیسی فیدراڵی لە پارێزگای کەرکوک، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوام بۆ گەڕان بەدوای ئەو گروپە تیرۆریستییەدا بەڕێکرا و دوای چاودێریکردنی  سێ لێدانی ئاسمانی ئەنجامدر لە شوێنەکە".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی بۆ گەڕان لە شوێنی ڕووداوەکە چوونە دەرەوە و شەش ئەندامی کوژراوی چەتەکانی داعشیان دۆزیوەتەوە، هەروەها پشتێنەی تەقەمەنی و کامێرا و چەک و تەقەمەنیش"
    وتیشی:"هێشتا هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە گەڕان و پشکنینی شوێنی ڕووداوەکە".