پلان دانان ئەنجامەکانی ڕاپرسیی کۆمپانیا بچووکەکان لە سێ پارێزگادا دەست پێ دەکات

ناوخۆ
  • 12-09-2021, 13:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    وەزارەتی پلاندانان ،ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجامی ڕاپرسییەکی کۆمپانیای بچووکی لەسێ پارێزگا بڵاوکردەوە.
    لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوبراو کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ەوتووە رایگەیاند:"ئەنجامی ئەو کۆمپانیا بچووک و مامناوەندانەی لەلایەن مەکتەبی ناوەندی ئامارەوە جێبەجێ کراون، بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەپاڵپشتی ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدان لەسێ پارێزگا ئەنجامدرا(بەغدا ،نەینەوا،بەسڕە).
    بریکاری وەزارەتەکە لەوتارێکیدا کە بەناوی خالید بەتال ئەلنەجم وەزیری پلاندانانەوە پێشکەشکرا تەئکیدیکردەوە"ئەم ڕاپرسییە یەکەمە لە عێراق و بە ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی وەزارەتی پلاندانانەوە دێت بۆ چارەسەرکردن و چاکسازی لە ئابووری نەتەوەیی و کاراکردنی ستراتیژی برەودان بە کەرتی تایبەت و پێدانی ڕۆڵی پێویست و بەتواناکردنی بۆ ئەوەی لە هەموو کەرتەکانی هەموو چالاکی و ڕووداوەکان لەلایەن مەکتەبی ناوەندی ئامارەوە دەستنیشان کراون".
    وتیشی:"ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکە چەندین بواری لێکۆڵینەوەیان گرتەوە، لەوانە دابینکردنی دارایی ئەو دامەزراوانە و ئەو گرفتانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە بەدەستهێنانی قەرز و خزمەتگوزاری دارایی و بانکی و هەروەها زانینی ئەو ڕادەیەی کە تەکنەلۆجیای مۆدێرن و تەکنیکی نوێ و بازرگانیی ئەلیکترۆنی و هەروەها دیاریکردنی ڕێژەی ئەو کۆمپانیایانەی کە خاوەنداری لەژنان و خاوەنکارەکان دەکەن و ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە لەبەدەستهێنانی پارە لە قەوارە فەرمییەکانی وەک بانک و دامەزراوە داراییەکان".