رەئیسی:ڕێککەوتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران

سیاسی
  • 12-09-2021, 14:01
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران ،ئەمڕۆ یەکشەممە ،ڕێککەوتنێکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر زیادکردنی پشکی ئێران لە زیارەتکاران بۆ زیارەتی چلەمین. 
    رەئیسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا ئەلکادەمی لە تاران، کە ئاژانسی هەواڵی عێراق (اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"کۆبوونەوەی باش لەنێوان بەرپرسانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی و لایەنی ئێرانی کراوە لە بارەی چەندین دۆسیە و زیاتر جەختکرایەوە لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات".
    وتیشی:"گفتوگۆکان لە بواری سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیریدا بەڕێوەچوون، هیواشی خواست کە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران فراوان بکرێت".
    ناوبراو، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە پەیوەندی ئێران لەگەڵ عێراق ڕەگی قووڵ و پتەوە"، و ئاماژەی بەوەکرد"گرنگترین ئەو پرسەی کە لە کۆبوونەوەکانەوە بە ئەنجام گەیشتووە ئەوەیە کە هەردوو وڵات خاوەنی خواستی فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانن"
    رونیکردەوە"لە کۆبوونەوەی هاوبەشی لەگەڵ کازمی چەندین بڕیار گیراوە و هیوادارین بە زووترین کات بهێنە کار" و ئەوەشی وت "کامی مژدەیەکی باشی گەیاندین کە ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران دەکات".