بهغدا-اهع
سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی، ئەمڕۆ یەکشەممە،جەختیکردەوە لە گفتوگۆکردن لەبارەی زنجیرەیەک دۆسیە لەگەڵ سەرۆکی ئێران، هاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە هەڵوێستی عێراق لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران نەگۆڕە.
کازمی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە تاران کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"سوپاسی سەرۆک کۆماری ئێران دەکەم بۆ ئەم میوانداری کردنە و ئەمڕۆ هاتووین بۆ سەردانەکەمان بۆ ئێران بۆ پیرۆزباییکردن لە سەرۆکایەتی ئێران".
کازمی وتیشی:"ئەم سەردانە دووەمە بۆ ئێران لە ماوەی ساڵێکدا و گرنگیی ئەو پەیوەندییانە دەردەخات" و ئەوەشی خستەروو:"گفتوگۆمان لەسەر چەند دۆسیەیەک کردووە بۆ بەدەستهێنانی هاوکاری زیاتر لە دۆسیە هاوبەشەکاندا، بەمەش پەیوەندی برایەتی و "پەیوەندییە مێژووییەکان و گۆڕانی ئەو هاوبەشییە پڕ بەرهەمانە لە هەموو ئاستەکاندا لە بەرژەوەندی خەڵکدایە"
رونیکردەوە"پەیوەندی و سنوورەکانی عێراق و ئێران لە ڕووی جوگرافییەوە 1460 کم، بەڵام پەیوەندی ئێمە زیاترە لە جوگرافییە"
وتیشی:"باسکردنی دۆسیەی ئابووری هاوبەش و پرۆژەی ستراتیژی سەبارەت بە هێڵی ئاسنی شەلامەجە- بەسرە، هەروەها باسکردنی زیادکردنی بازرگانی لە بەرژەوەندی ئەو دوو گەلەدایە".
هەر لە درێژەی قسەکانی کازمی وتی"گەلی عێراق چەمکی دیموکراسی و سەروەری نەتەوەیی پێش دەخرێت و باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دروست دەکات"
کازمی سوپاسی "هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لە شەڕیان دژی چەتەکانی داعش لەگەڵ عێراق وەستاون" و وتی "ئێران لە یەکەم ساتەوە لەگەڵ عێراق وەستاوە بۆ شەڕی داعش"
جەختیکردەوە"هەڵوێستی عێراق لە بەرامبەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا پتەو و نەگۆڕە" و ئەوەشی وت "حکومەت و خەڵکی عێراق لە هەموو ئاڵنگاری و هەلومەرجێکدا لەگەڵ حکومەتی ئێران و گەلانی ئێران دەوەستنەوە".
ئاماژەی بەوەکرد"عێراق لە هەموو هەوڵەکانیدا پشتگیری ئێران دەکات لە دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشانەی کە هاوکارن لە سەقامگیری ناوچەکەن".
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت