راگەیاندنی ئەمنی:ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش راگەیاند كه‌ به‌نیازبو له كوردستان ته‌قینه‌وه‌ ئه‌نجامبدات

ئەمنی
  • 11-09-2021, 18:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئەمنی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی ڕاگه‌یاند كه‌ به‌نیازبو له‌ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین شوێنی دیكه‌ ته‌قینه‌وه‌ ئه‌نجامبدات.
    لەراگەیەندراوێکی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، به‌ سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ناوخۆ و بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگری و به‌دواداچونی فیدڕاڵی، هێزه‌كانیان توانیویانه‌ تیرۆرستێك به‌ناوی ئه‌بو ئیبراهیم دابق كه‌ سه‌رپه‌رشتیاری ویلایه‌تی باكوری عێراقی داعش بوه‌ ده‌ستگیربكه‌ن".
    ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌"ئه‌و تیرۆرسته‌ ده‌ستگیركراوه‌ داواكراو بوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌رپرسی پێكهێنانی مه‌فره‌زه‌ی تیرۆرستان بوه‌، مه‌فره‌زه‌یه‌كی له‌ پارێزگاكانی كه‌ركوك و ئه‌نبار پێكهێناوه‌  و پاشان ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها مه‌فره‌زه‌یه‌كی دیكه‌شی له‌ هه‌رێمی كوردستان پێكهێناوه‌ و ئه‌وانیش ده‌ستگیركراون كه‌ پیلانیان هه‌بوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ و كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان".
    باسی له‌وه‌شكرد"پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش، زیاتر له‌ مانگێك و نیوی پێویست بوه‌ له‌ هه‌وڵ و به‌دواداچونه‌كانیان له‌ پارێزگاكانی كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، به‌غدا و ئه‌نبار، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه‌ هاوسه‌ری یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه‌یه‌ كه‌ پێشتر ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ كاری سه‌ره‌كی هاورده‌كردنی چه‌كی بێده‌نگ و بۆمبی چێندراو بوه‌ له‌ هه‌ولێر و به‌رپرس بوه‌ به‌ناوی "گره‌نتی" كه‌ كه‌فاله‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردوه‌ ویستویانه‌ له‌ موسڵه‌وه‌ بچنه‌ شاری هه‌ولێر، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه"‌. 
     باسی له‌وه‌شكرد"له‌ئێستادا رێوشوێن به‌رامبه‌ر ئه‌و تیرۆرسته‌ گیراوه‌ته‌به‌ر و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سزای یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ كار و كرده‌وه‌كانی".