وەزارەتی تەندروستی:ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەرە لەگەڵ هەموو جۆرە گۆڕاوەکان

ناوخۆ
  • 11-09-2021, 19:52
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    وەزارەتی تەندروستی ،ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، کە شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا دەستی پێکردوە، هاوکات دووپاتیشی کردەوە کە هەموو ڤاکسینەکانی بەردەست لە عێراق بە هەمان شێوە کارا و کاریگەرن و کاریگەریان هەیە لە بەرامبەر کۆرۆنا گۆراوەکان.
    دکتۆر هەتسەم عوبەیدی، بەڕێوەبەری برەوپێدانی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی بە کەناڵی ئەلعێراقییەی ڕاگەیاند کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) بەدواداچونی بۆ کردووە :" دابەزینی ژمارەی حاڵەتەکان لە دۆخی پەتاکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە شەپۆلی سێیەم دووبارە کراوەتەوە"
    وتیشی:"ڕەنگە لە داهاتوودا شەپۆلی دیکە هەبێت، بەڵام شتێکی باش بەردەستبوونی کوتانی دژە کۆرونا و بەردەوامبوونی کوتانەکانە" و ئاماژەی بەوەکرد "ئەگەر زۆربەی هاوڵاتیان ڤاکسین وەربگرن کاریگەری هەر شەپۆلێکی داهاتوو کەمتر دەبێت"
    جەختیشیکردەوە کە "ڤاکسینی دژی کۆرۆنا گرنگترین چەکە لە بەرامبەر کۆرۆنا و عێراق و زۆربوونی و ئەو سیفەتانەی کە لە عێراقدا هەن کارایی خۆیان سەلماندووە و بە هەمان شێوە کاریگەریان هەیە لە بەرامبەر ڤایرۆسەکە و رەوشەکانی ترانفیکس، جگە لە پابەندبوون بە بەستنی دەمامک و دورکەوتنی کۆمەڵایەتی .