موقتەدا سەدر داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان سەبارەت بێ سەروشوێن بوونی سەید موسا سەدر

سیاسی
  • 11-09-2021, 20:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر،ئەمڕۆ شەممە داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی کرد بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان سەبارەت بە بێ سەروشوێن بوونی سەید موسا سەدر.
    سەدر لە تویتێکدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) بەدواداچونی بۆ کرددوە رایگەیاند:"بۆ ئەوەی کەیسەکەی وون نەبێت، داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکەم بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی دیارنەمانی سەرکردەی گەورەی ئیسلامی، موسا سەدر، کە ئایا زیندووە یاخود مردووە."    
    ئاماژەی بەوەشکردووە، "لیژنەکە بە دەسەڵاتێکی تەواوەوە نوێنەرایەتی ئێمە دەکات بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق."   
    ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بەوهیوایەی سەرجەم ئەو وڵات و کەسانەی بەشدارن لەم پرسەدا یارمەتیدەر بن، من تەنها داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی دەکەم، ئەوەش مافێکی یاسایی و مرۆیی و شەرعیە."   
    هاوکات سەدر بەتایبەتی داوای لە، لیبیا، میسڕ، لوبنان، ئێران و سوریا کردووە بۆ هاوکاریکردن لە ئاشکراکردنی چارەنوسی موسا سەدر و ڕوونیشیکردووەتەوە، "ئەمە تۆمەتبارکردن نییە، بەڵکو داوای هاوکارییە."