بهغدا-اهع
دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ،ئەمڕۆ هەینی پێنج تیرۆریستیان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرد.
شانەی راگەیاندنی لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەری، مەفرەزەکانی ئاسایشی نەتەوەیی لە نەینەوا توانیویانە پێنج ئەندامی تیرۆریستی سەر بە چەتەکانی داعش دەستگیر بکەن"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"لێدوانەکانی تۆمەتباران بە شێوەیەکی بنەڕەتی تۆمارکراوە، دوای ئەوەی دانی بە ئەنجامدانی تاوان دژی هاوڵاتیاندا ناوە، هەروەها لە کاتی شەڕی ڕزگاریدا هێزە ئەمنییەکان بە قونتەر بە ئامانج دەگرن و هەموویان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی دادپەروەرانە".