کۆمسیۆن:ژمارەی چاودێرانی نێودەوڵەتی گەیشتووەتە زیاتر لە 500

ناوخۆ
  • 10-09-2021, 18:41
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ژمارەی چاودێرانی نێودەوڵەتی گەیشتووەتە زیاتر لە 500 کەس
    عیماد جەمیل موحسین، ئەندامی لیژنەی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند:"150 چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە، لە وڵاتانی عەرەبی و بیانیەوە 70 کەس لە یەکێتی ئەوروپاوە و هەروەها ڕۆڵی کۆمکاری عەرەبی".
    وتیشی:"باڵیۆزخانەکانی عێراق 51 باڵیۆزخانەی عەرەبی و بیانی بانگهێشت کردووە و سەردانی ئەنجومەنی کۆمسیاران هەیە بۆ باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی عەرەبی و بیانی بۆ ناردنی تیمەکانیان بۆ عێراق"
    ژمارەی چاودێران دەگاتە 500 یان 600 چاودێری نێودەوڵەتی".
    ڕونیکردەوە " ناڕێکی لەچەندین پارێزگادا وەک سلێمانی و بەسرە و کەربەلا بەدی دەکرێت، وەک دانانی پروپاگەندە لە شوێنێکدا کە لەلایەن شارەوانییەوە بۆی تەرخان نەکراوە یان بەکارهێنانی بەشە دەوڵەتەکان.
    ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد"ئەو کارەی بەرامبەر کاندیدە سەرپێچیکارەکان دەکرێت ئەوەیە کە تەڵیمەتەمێک بداتە ئەو کەسە پەیوەندیدارە و ئەگەر لەماوەی سێ ڕۆژدا پابەند نەبێت ئەوا سزا و پێبژاردن و هەندێک جار تا زیندان سزا دەدەین، کە چەند مادەیەکی یاسایی هەیە کە بۆ ماوەی شەش مانگ".
    رونیکردەوە"کاندیدەکان تا ئێستا پابەندی و دیسپلینێکی بەرزیان هەیە بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن".