قاهیرە_اەع
بەرهەم ساڵح سەرۆک پەیوەندیکرد بەباڵیۆز قەیس عەزاوی یاریدەدەری سکرتێری گشتی و سەرۆکی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمکاری عەرەبی بۆ زانینی باری تەندروستی.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند:"سەرۆک بەرهەم پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ باڵیۆزی قەیس عەزاوی یاریدەدەری سکرتێری گشتی و سەرۆکی کەرتی راگەیاندن و پەیوەندی لە کۆمکاری عەرەبی کرد".
لە درێژەی گفتوگۆی تەلەفۆنیدا، سەرۆک کۆمار ستایشی ئەو ڕۆڵەی کرد کە عەزاوی و مێژووی خەباتەکەی گێڕاوە و ئاماژەی بەوەدا کە "سەرۆکایەتی کۆمار بایەخ بە باری تەندروستی باڵیۆزی عەزاوی و بەدواداچوونەوە نیشان دەدات و ئامادەیە هەموو جۆرە هاوکارییەک
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆز عەزاوی سوپاسی سەرۆک بەرهەمی کرد بۆ ئەو هەنگاوە بەڕێزەی و بەدواداچوونی بۆ دۆخی تەندروستی، ئەمەش ئاماژە بەبایەخی عێراق دەکات بەمنداڵە دڵسۆزەکانی.