بهغدا-اهع
سەرۆکی لیژنەی باڵای پاراستنی هەڵبژاردنەکان جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان عەبدولئەمیر شەمەری،ئهمڕۆ پێنجشەممە لەشاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی ئەمنی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاسایشی هەڵبژاردنەکان.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقى(اهع) ڕایگەیاند:" سەرۆکی لیژنەی باڵای پاراستنی هەڵبژاردنەکان و جێگری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان عەبدولئەمیر شەمەری و شاندەکەی گەیشتنە پارێزگای هەولێر".
وتیشی:" شەمەری لە بارەگای وەزارەتی ناوخۆ لە پارێزگاکە بە ئامادەبوونی وەزیر و بەڕێوەبەرانی پۆلیسی پارێزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پلانی ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکان".