واست..ئاسایشى نیشتمانى دوو گه‌وره‌ بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كات

ئەمنی
  • 9-09-2021, 18:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ده‌ستگیركردنى دوو گه‌وره‌ بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌رى له‌ واست راگه‌یاند.
    شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ،كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" له‌ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی هه‌واڵگری سه‌ربازی، تیمی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌ پارێزگای واست به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ده‌ستیان به‌ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌ت كرد، به‌ پشت به‌ستن به‌ فه‌رمانی دادوه‌ری، توانیان 2 كه‌س كه‌ گه‌وره‌ترین بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون ده‌ستگیربكه‌ن".
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو"ئه‌و دو كه‌سه‌ ویستبویان له‌ناحیه‌ی ره‌بیعه‌ی سنوریه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراق هه‌ڵبێن، به‌ڵام له‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا توانرا ده‌ستگیربكرێن و ده‌ستیش به‌سه‌ر 150 هه‌زار  پارچه‌ حه‌پی جۆری "كبتاكۆن" بگیرێت كه‌ كۆی گشتی مادده‌كان 30  كیلۆ گرام بوون".
    باسی له‌وه‌شكرد"دوای ئه‌وه‌ی وته‌یان لێوه‌رگیرا، تۆمه‌تباره‌كان دانیان نا به‌وه‌ی بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌رن و پێشتریش چه‌ندین خێزان و كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشیان له‌ وڵاتانی دراوسێوه‌ هێناوه‌ته‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌، له‌ئێستاشدا ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند كراون، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان".