بهغدا-اهع
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان،ئهمڕۆ پێنجشەممە،جهختیكردهوه کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای مانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی لەعێراق نەکردووە، هاوکات ئاماژهى بهوهكرد کە لایەنی ئەمریکا پابەندە بەئەنجامی دیالۆگی ستراتیژی و 31ی کانوونی یەکەم دوا وادهیه بۆ مانهوهى هێزه ئهمریكیهكان له عێراق.
لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنه هاوبهشهكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) ڕایگەیاند:"لیژنهى هاوبەشی عێراق و ئەمریکا دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی ئەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژی"،ئاماژهى بهوهكرد"دوا واده بۆ مانهوهى هێزى شهركهرى ئهمریكى 31 ى كانونى یهكهمى داهاتووه وهك ئهوهى رێكهوتنى لهبارهوه كراوه له میان دیالۆگى ستراتیژى نێوان ههردوو ولات".
لەسەر داوای ئەمەریکا بۆ مانەوەی هێزە شەڕکەرەکان، خەفاجی جەختی لەوە کردەوە کە " لایەنی عێراقی داوایەکی لە ئەمریکاوە وەرنەگرتووە بۆ هێشتنەوەی هێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق" ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە " هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لە بواری ڕاهێنان و ئاڵوگۆری زانیاری،لەگەڵ ئەمەریکادا کاری بەردەوام هەیە بۆ شەڕی دژى داعش لە ڕێگەی هەواڵگری و هاوبەشکردنی ئاسایشەوە و لەوانەیە هێزە ئەمنییەکان پێویستیان بە هەوڵێکی ئاسمانی هەبێت کە دەتوانرێت لە ئەمریکاوە داوا بکرێت".
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە "هێزەکانی ئەمریکا دەستیان کردووە بە کشانەوە بە ژمارەیەکی زۆر بەپێی دەرهاویشتەکانی دیالۆگی ستراتیژی" ورونیکردەوە کە ئەمریکییەکان تەنها بەشێکی کەمی بنکەی عەین ئەسەدیان هەیە کە لە ئێستادا بە سەرکردایەتی عێراق بەڕێوەدەبرێت،جگە لەبنکەی حهریر کەهێزەکانی ئەمریکاش بەشێکی کەمیان لهوى ههیه و زۆربەیان لەژێر فەرمانی هێزی پێشمەرگەى کوردستانن.
وتیشی:"ژمارەی شارەزایانی پێویست لەلایەن حکومەتەوە بە ئەنقەست دەزگا ئەمنییەکان و ئەو توانایانە دەبینن کە پێویستیان بە ڕاهێنانی هێزە ئەمنییەکانە".