بهغدا-اهع
هێڵی ئاسمانی مەدەنی عێراق سەبارەت بە گەشتکردن بۆ وڵاتی هیندستان رێنمایی نوێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو کەسانەی نەخۆشییان هەیە لەگەڵ کەسی هاوەڵیان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بەجێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دەتوانن سەردانی هیندستان بکەن.
هێڵی ئاسمانی لەراگەیەنراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ رەزامەندی دەربڕی کە ئەو کەسانەی بۆ چارەسەری نەخۆشی سەردانی هیندستان دەکەن لەگەڵ کەسانی هاوەڵیان، دەتوانن راستەوخۆ گەشتەکانیان ئەنجام بدەن و لەمەودوا رەزامەندی پێشوەخت وەرناگیرێت."
ئەوەش هاتوە" داوا لەهاوڵاتیان دەکەن پێش گەشتکردن هەمو رێنماییەکان جێبەجێ بکەن لەوانەش پشکنینی تەندروستی".