به‌غدا و واشنتۆن رێكه‌وتن له‌سه‌ر سازكردنى كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى كۆتایى هێنان به‌ بوونى سه‌ربازى كۆتایى ئه‌مساڵ

سیاسی
  • 9-09-2021, 15:53
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حکومەتی عێراق،ئه‌مڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ ئەمریکا ڕازی بوو بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی لەبارەی کۆتایی هاتنی ئامادەبوونی سەربازی لە کۆتایی ئه‌مساڵدا.
    لە راگەیەندراوێکدا، نوسینگەی راگه‌یاندنى سەرۆک وەزیران،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"سەرۆک وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، مستەفا كازمى،پێشوازى كرد له‌ شاندێکی سەربازی ئەمریکای بە سەرۆکایەتی فەرماندەیی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ژەنەراڵ کینپ ماکنزی، لەگەڵ ماتیو تۆلەر".
    ئەلکادەمی لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دەڵێت "عێر.اق شانازی بە سەرکەوتنەوە لە دژی بەهێزترین ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی سەردەمی دەمێنێتەوە"
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئه‌و پشتیوانی و هاوكاری و ڕاهێنانه‌ی كه‌ عێراق له‌ هه‌مو برا و دۆسته‌كانی وه‌ریگرتوه‌ هه‌موان بونه‌ته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ حكومه‌ت بتوانێت دۆخه‌كه‌ تێپه‌ڕێنێت، به‌ په‌یوه‌ندیش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ ئه‌ركی گرنگیان له‌و روه‌وه‌ جێبه‌جێكرد".
    له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ جه‌نه‌راڵ ماكینزی جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانیان بۆ زیاتر به‌هێزكردنی توانای هێزه‌ عێراقیه‌كان كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌مه‌ودواش ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ راوێژكاری و هه‌ماهه‌نگی و هه‌واڵگری ده‌گوازرێته‌وه‌، مه‌راسیمی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانیشیان بۆ راده‌ستكردنی فه‌رمانده‌یی هاوپه‌یمانان بۆ لیوا جۆن برینان له‌لایه‌ن فه‌ریق بۆل كالفێرته‌وه‌ یه‌كێك بو له‌ هه‌نگاوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كان.
    جه‌نه‌راڵ ماكینزی باسی له‌وه‌شكرد، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌بونی سه‌ربازی ئه‌مریكا پابه‌ندبونی ئه‌مریكا به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌ به‌رفراوانتره‌كانی عێراق، له‌ بواری سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیری و بواره‌كانی تر و لاواز ناكات.
    هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نوێی لیژنه‌ی سه‌ربازی ته‌كنیكی عێراق و ئه‌مریكا بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجامی دیالۆگی ستراتیژی، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ كۆتایی هاتنی ئاماده‌بونی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا.