بهغدا-اهع
جومعە عناد وەزیری بەرگری ،ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتی کردەوە کە هێرشەکانی دژ بە تیرۆریستان بەردەوام دەبن.
عناد لە لێدوانێکیدا لە پارێزگای کەرکوک، کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ئێمە ئەرکی پارێزگاکەمان پشکنیوە بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی فریاکەوتنی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نەتەوەیی".
ئاماژەی بەوەکرد"هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە هێرشەکانی دژ بە پاشماوەکانی تیرۆریستان". جەختیکردەوە"کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی هەوڵ و کۆششی هەواڵگری لە پارێزگای کەرکوک"
جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ چوارشەممە، جومعە عناد وەزیری بەرگری سەردانی پارێزگای کەرکوکی کرد بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی بۆ بینینی ڕێوشوێنی ئەمنی لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە.