سەرۆک بەرهەم بەئامادەبونی بلاسخارت کۆبونەوەیەکی لەبارەی دۆسیەی هەڵبژاردنەوە سازکرد

سیاسی
  • 8-09-2021, 15:11
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ چوارشەممە،بەئامادەبونی  جینین هێنیس بلاسخارت کۆبونەوەیەکی لەبارەی دۆسیەی هەڵبژاردنەوە سازکرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک و یٔەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە".
    سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە"کەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو گرنگی تایبەتی خۆی ھەیە، چونکە دوا بەدوای داواکاری جەماوەری و کۆدەنگی نیشتمانی دێت بۆ یٔەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان و ھێنانەدی چاکسازی بنەڕەتی، ھەروەھا یٔاماژەی بەوەکرد کە ھەڵبژاردنی داھاتوو دەستکەوتێکی گەورەیە و لێکەوتەکانی کاریگەری دەبێت لە سەر گشت ناوچەکە.
    ھاوکات روونیکردەوە" کە بەم نزیکانە بەڵگەنامەیەک دەخرێتە روو بۆ هێزە سیاسییەکان تاوەکو ببێتە چوارچێوەیەکی گشتگیر بۆ یٔەنجامدانی هەڵبژاردن لەسەر بنەمای رێزگرتن لە دەستوور و یاسا، ھەروەھا یٔاماژەشیکرد بە رۆڵی گرنگی دەسەڵاتی دادوەری بۆ چاودێریکردن و جێبەجێکردنی دەستوور و یاسا و یٔەو پێشێلکارییانەی یٔەنجام دەدرێت.
    ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە لەپێویستی گەڕاندنەوەی متمانەی گەلی عێراق بە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان دوای یٔەوەی پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن بەهۆی یٔەو پێشێلکارییانەی کە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا روویدا بووە جێگای گومان، جەختیشیکردەوە لەگرنگی مسۆگەرکردنی بەشدای بەرفراوانی خەڵک لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان وەک رێگاچارەکی یٔاشتیانە بۆ گۆڕانکاری ریشەیی و چاکسازی بنەڕەتی لەپێناو ھێنانەدی خۆشگوزەرانی و ژیانێکی شایستە بۆ گەلی عێراق.
    سەرۆک بەرھەم هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی بەرزنرخاند بۆ رێکخستنی هەڵبژاردنەکان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان سەبارەت بەهەندێک پرسی پەیوەست بەدەنگدان، هەروەها ستایشتی هەوڵەکانی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆن لەم بارەیەوە، سەرۆک بەرھەم یٔاماژەی بەوەشدا قۆناغی داهاتوو گرنگە و پێویستە یٔاستەنگ و مەترسییەکان تێپەرێنین.
    لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار باسی لە یٔەزموونی هەڵبژاردنی پێشوو کرد و رایگەیاند، ھەڵبژاردنەکانی پێشوو جێگای گوومان بوون، بۆیە گرنگە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو لە سەر بنەمای دادپەروەری و پاک و بێگەری بەڕێوەبچێت دوور لە ساختەکاری و فرتۆفێڵ، ھاوکات ببێتە مایەی ھێنانەکایەوەی خواستی یٔازادانەی گەلی عێراق وەک دەستکەوتێکی نیشتمانی.
    سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە هێز و لایەنە سیاسی و جەماوەرییەکان بەرپرسیارێتی یٔەوەیان لەیٔەستۆدایە کە خەڵک هان بدەن تاوەکو بەشداری بەرفراوان بکەن لە ھەڵبژاردن، ھەروەھا دڵنیایی یٔەوەش بدەن کە ھەڵبژاردنی یٔەمجارە جیاواز و گرنگە و دەبێتە رێگاچارەک بۆ دەرباز بوون لە کێشە کەڵەکەبووەکان.
    لە کۆتایدا دواین یٔامادەکارییەکان و خشتەی کات لەلایەن یٔەندامانی کۆمیسیۆنەوە خرایە روو، ھاوکات دووپاتکرایەوە لە یٔەنجامدانی ھەڵبژاردن لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا و گرنگی بەھێزکردنی رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتیوانیکردن لە سەرخستن و چاودێریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردن، بەجۆرێک زامنی سەرخستنی ھەڵبژاردن بکرێت دوور لە ھەر ساختەکاری و فرتۆفێڵێک، ھەروەھا رێز لە بڕیاری یٔازادانەی خەڵک بگێرێت.