سلێمانی داهاتی گەشتیاری ئەمساڵی خۆی دەژمێرێت

ناوخۆ
  • 5-09-2021, 15:47
  • +A -A

    سلێمانی - اەع - سۆما جاف

    گەشتوگوزاری سلێمانی،ئەمڕۆ یەکشەممە داهاتی دارایی ئەمساڵی ڕاگەیاند، هاوکات جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژی گەشتیاری هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
    ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ی ڕاگەیاند:" ئەمساڵ زیاتر لە 750 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە"
    وتیشی:"حکومەتی خۆجێی پلانی زارەکی هەیە بۆ پشتگیریکردن لە کەرتی گەشتیاری، بەڵام لە راستیدا هەنگاوەکان کاتین نەک لە ئاستی خواستی ئێمە".
    وتیشی:"جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ کەرتی گەشتیاری ڕاگەیاند و ئەگەری پشتگیری ئەو کەرتە گرنگە بکات، ئەوا کار و پڕۆژە و بیرۆکەی باش بۆ بەشداریکردن لەپلانی گەشەپێداندا دەبێت"
    ئاماژەی بەوەکرد:"ئەم پرۆژە و پلانانە لە ماوەی دوو ڕۆژدا بۆمان ڕوون نابێتەوە، بەڵام پێویستیان بە کار و هەوڵ و کۆششێکی زۆر هەیە، بۆیە ئێمە وا وێنا دەکەین کە لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا پێشکەوتنێک لە کەرتی گەشتیاریدا دروست دەبێت، دوای ئەوەی ئێمە پلانی ستراتیژی گەشتیاریمان لە هەرێمی کوردستان ،جیاوازیەکی بەرچاومان بینی".
    وتیشی:"داهاتی پارێزگاکە لە کەرتی گەشتیارییەوە ئەگەر وا دابنێین هەموو گەشتیارێک لەکۆی 750 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانی کردووە، خەرجیەکانیان بۆ هەر کەسێک 200 دۆلار بووە، کۆی گشتی زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلار دەبێت، هاوردەی هەشت مانگی کۆتایی ئەمساڵە بۆ پارێزگای سلێمانی"
    رونیکردەوە"داهاتی دارایی ڕاستەوخۆ ناچێتە ناو خەزێنەی حکومەتەوە، بەڵکو دەچێتە لای پیشەگەران و خاوەن کار و کاسبکارانی وەبەرهێنان لە سنوری پارێزگای سلێمانی"
    لای خۆیەوە عەلی رەئوف، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، رایگەیاند"میکانیزمی کاری ئێمە دابینکردنی ئاسانکارییە بۆ گەشتیاران، هەمو لە کۆنتڕۆڵی گەیشتن و هەمیش لە فڕۆکەخانەکان، هەروەها لە بازاڕ و مۆڵ و هۆتێلەکان".
    باسی لەوەکرد"سلێمانی سەرنجی گەشتیارانە، بەهۆی خزمەتگوزاری و ئاسانکارییەوە بۆ لای خۆی رادەکێشێت، کە وای لە پارێزگاکە کردووە بە پلەی یەکەم گەشتیاری بێت، بەتایبەتی لە ساڵانی 2018، 2019، 2020 و تا ئێستا".