هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: چەتەکانی داعش ناتوانن هیچ خاکێک لە عێراق داگیر بکەن

ئەمنی
  • 7-09-2021, 13:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ،ئه‌مڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، کە چەتەکانی تیرۆریستی داعش ناتوانن هیچ ناوچەیەکی عێراق داگیر بکەن، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هیچ ئاماژەیەک بۆ گەڕانەوەیان نیه‌.
    عەقید وین مارتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اه‌ع) رایگه‌یاند:"چەتەکانی تیرۆریستی داعش بەردەوامن لە سوودوەرگرتن لە بۆشایی ئەمنی، چونکە وەک یاخیبوونێکی نزم لە ساڵی 2010دا بە بەراورد بە قاعیدە چالاکن".
    وتیشی:"هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی چالاکانە شانه‌ نووستووەکانی داعش، حەشارگە، شوێنەکان، کامپی کاتی، سەرچاوە داراییەکان و ژێرپێخستنی سەرکردە سەرەکیەکانیان ئۆپراسیۆنى پێشوه‌خته‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن دژیان"،
    مارتۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"هاوپەیمانی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و ئەگەر سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان بکات ئەوا پشتیوانی لێ دەکات"،ئەوەشی خسته‌روو "هاوپەیمانان هیچ ئاماژەیەکی بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش نەبینیوە".
    رونیكرده‌وه‌"داعش لە ناوچه‌كه‌ تێکشکاوە و ڕێبەرایەتی و تۆڕ و سەرچاوەکان بە شێوەیەکی بەرچاو تێکچووە" داعش چیتر ناتوانێت هیچ ناوچەیەکی عێراق و سوریا بە بەردەوامی داگیر بکات".
    رونیكرده‌وه‌"تا ئەو چەتانە بەردەوام بن لە هەڕەشەیەکی ئاشکرا و ئێستا بۆ سەر ئاسایشی عێراق و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە مانگرتنیان".