سه‌رۆك كۆمار جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى دانانى پلان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى کێشەی بێکاری و هەژاری

سیاسی
  • 7-09-2021, 13:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى دانانى پلان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى کێشەی بێکاری و هەژاری.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە خالید بەتال نەجم، وەزیری پلاندانان.
    سەرۆک بەرهەم دووپاتیکردەوە" لە رۆڵی گرنگی وەزارەتی پلاندانان بۆ داڕشتنی سیاسەتی پێشکەوتن و گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی کە پێویستە بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و دابینکردنی ئامار و داتا بەتایبەتی لەقۆناغی ئێستادا بۆ ئەنجامدانی چاکسازی بنەڕەتی لە سەرجەم کەرتە جیاجیاکاندا لەپێناو گەشەپێدانی ئابووری عێراق، ھەروەھا ئاماژەی بەگرنگی چاکسازیی لە کەرتی گشتی و تایبەت و پەرەپێدانی پلانەکان کرد بۆ چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی کێشەی بێکاری و هەژاری".
    لەلای خۆیەوە وەزیری پلاندانان پوختەیەکی لە بارەی کاروباری وەزارەتەکەی پێشکەشی سەرۆک کۆمار کرد، ھاوکات پلانی داهاتووی وەزارەتەکەی بۆ بەرزکردنەوەی ئەدای دامەزراوەکانی دەوڵەت بەرەو باشتر خستەروو.