نازم:كازمى دوو رێنمایى ده‌ركرد له‌باره‌ى سه‌رژمێرى گشتى و زیاره‌تى چله‌وه‌

سیاسی
  • 7-09-2021, 17:41
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حەسەن نازم گوتەبێژی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشەممە،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ تەرخانکردنی 3 ملیار دیناری بۆ که‌ربەلاى پیرۆز بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە زیاره‌تى 40 هەمین  .
    لە میانەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) ئامادەیبوو، نازم وتی:"سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى جەختی لەسەر پشتگیری کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کردەوە بۆ دوایین ڕۆژی ته‌مه‌نى حکومەت".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"مافی بەکارهێنانی ئەو ستافانەی کە پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دراوە"،  ئەوەشی وت:"كازمى بۆ تەواوکردنی سەرژمێری گشتی لە یاسای بودجەی ساڵی 2022دا فەرمانی بەدابینکردنی دەرماڵە کردووە".
    رونیكرده‌وه‌" حكومه‌ت ڕێگە بە وەزارەتی نیشتەجێکردن داوە کە پرۆژەی شیرینکردنی ئاوی دەریا لە بەسرە واژۆ بکات" ،باسى له‌وه‌شكرد "3 ملیار دینار بۆ که‌ربەلای پیرۆز تەرخان کراوە بۆ ئەوەی لە زیاره‌تى 40 هەمین  خزمەتگوزاری پێشکەش بکات".