ئەنجومەنی راژه‌ رایگه‌یاند كه‌ دەرچوانی ئامار فۆرمی دامەزراندن ده‌یانگرێته‌وه‌

ناوخۆ
  • 7-09-2021, 15:54
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئەنجومەنی راژه‌ى فیدڕاڵی ،ئه‌مڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە دەرچووانی ئامار لە فۆرمی دامەزراندندا دەگرێتەوە.
    لە راگەیەندراوێكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"بەڕێوەبەری گشتی بەشی هەماهەنگی و بەدواداچوون لەگەڵ دەزگا حکومییەکانی ئەنجومەنی راژه‌ى گشتی فیدراڵ، ئارام سەباح، ژمارەیەک لە نوێنەرانی پیشەی پزیشکی و دەرچووانی كۆلێژى زانستى ئامار كۆبوه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى فۆرمى دامه‌زراندن بیانگرێنه‌وه‌".
    وتیشی:"لە میانەی کۆبوونەوەکەدا گوێ لە داواکارییەکانیان گیرا و وەڵام درانەوە و چارەسەری گونجاویش دۆزرانەوە".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"گرتنه‌وه‌ى ئه‌م چینه‌  بە فۆرمی ئەلکترۆنی ، کە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا دەست پێ دەکرێت"  
    لای خۆیانه‌وه‌ نوێنەران سوپاسی ئەنجومەنی راژه‌یان کرد بۆ هەوڵەکانیان لەدابینکردنی هاوکاری بۆ دەرچووان.