به‌غدا-اه‌ع
فه‌ریق روكن ناسر غه‌نام فه‌رمانده‌ى ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار ئه‌مڕۆ ،دووشەممە سه‌رپه‌رشتى گەڕانەوەی 48 خێزانی ئاوارەی کامپی عامریهى كرد بۆ ناوچە ڕەسەنەکانی نیشتەجێبونیان لەپارێزگای ئەنبار.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:"غه‌نام بە هاوکاری بەشی کۆچ و کۆچبەران و IOMی ئاژانسی کۆچی نێودەوڵەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرپەرشتی گەڕانەوەی 48 خێزان لە کامپی عامریهى بۆ ناوچەکانی بنەچەی خۆیان دەکات".
وتیشی:"ئەمە دوای تەواوکردنی هەموو ڕێکارە یاساییەکان هات بۆ گەڕاندنەوەیان".