وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و نوێنه‌رى یه‌كێتى ئه‌وروپا جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ گرنگى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان

سیاسی
  • 6-09-2021, 15:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن و نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی جۆزپ بورێل،ئه‌مڕۆ دووشەممە،جەختیان لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
    حسێن لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بورێل لەتەلاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق کە پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اه‌ع) ئامادەیبوو رایگه‌یاند"سەردانەکەی نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆ عێراق یەکەم سەردانی به‌رێزیانه‌" ،رونیكرده‌وه‌"مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ ده‌ستپێكردنى وتوێه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى".
    "ئاسایشی ئەوروپا پەیوەندی بە ئاسایشی عێراقەوە هەیە" ئەوەشی وت "چەند فایلێک، لەوانە کۆچبەران گفتوگۆیان لەسەر کراوە".
    حسێن سوپاسی "نوێنەری یەکێتی ئەوروپای کرد بۆ پشتگیریکردنی بۆ کۆنگرەی بەغدا" و ئەوەشی وت "نوێنەری یەکێتی ئەوروپا هەر سێ سەرۆکایەتییەکە کۆدەبێتەوە"
    لە کۆنگرەکەدا بورێل وتی:"هاوبەشییەکی بەهێز لەگەڵ عێراق هەیە، لەگەڵ وەزیری دەرەوە باس لە کێشەی ئاسایش و کۆچبەران کراوە".
    نوێنەری یەکێتی ئەوروپا پەشیمانیی دەربڕی "بەهۆی له‌ ده‌ستدانى ژمارەیەک شەهید لە هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کەرکوک" و ئەوەشی خستەڕوو کە "یەکێتی ئەوروپا پابەندە بە دابینکردنی هاوکاری بۆ عێراق و ئێمە هیوای بەردەوامیدان بە پەیوەندی باش".