بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار ،ئهمڕۆ دووشهممه،جهختیكردهوه له گرنگى بهردهوامى ههماههنگى لهگهڵ یهكێتى ئهوروپا له جهنگى دژى تیرۆر.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا.
لەو دیدارەدا باس لەپەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا کرا و جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکاندا، ھەروەھا بەگرنگییەوە ئاماژە کرا بە پێشکەشکردنی پشتیوانی یەکێتیی ئەوروپا بە عێراق، بەتایبەتی لە بوارەکانی سیاسەت و ئاسایش و ھاوکارییە مرۆییەکان و ئابووری و پرۆژە خزمەتگوزاییەکان و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق.
ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم رایگەیاند، عێراق پەرۆشی پتەوکردنی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ سوود وەرگرت لەئەزموونی ئەوروپا لەبوارە جۆراوجۆرەکاندا، ھاوکات ئاماژەیکرد بەگرنگی بەھێزکردنی ھاریکاری لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە و کۆتای ھێنان بە قەیرانەکان و ھێنانەکایەوەی ئاشتی و پتەوکردنی ھەماھەنگی ئابووری و بازرگانی، ھەروەھا راشیگەیاند بۆ ھێنانەدی ئەو ئامانجانە پێویستە زامنی ئاسایش و ئارامی عێراق بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەگرنگی بەھێزکردنی هەماهەنگی نێوان عێراق و یەکێتیی ئەوروپا بەئاڕاستەی ریشەکێشکردنی تیرۆر لە سەرتاسەری ناوچەکەدا، ھەروەھا دووپاتیکردەوە لەپێویستی پشتیوانیکردن لەگەشەپێدانی ئابووری و یارمەتیدانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە بە تاڵانبراوەکان بۆ دەرەوەی وڵات و پێشکەشکردنی ھاوکاری بۆ بەرنگاربوونەوەی قەیرانی گۆڕانی کەشوھەوا و پاراستنی ژینگە، چونکە ھەموو ئەمانە ئاستەنگی گەورەن کە رووبەڕووبووی عێراق و ناوچەکە و جیھان بووەتەوە.
لای خۆیەوە جۆزێف بۆرێل، جەختی لە پابەندبوونی یەکێتی ئەوروپا کردەوە بۆ پشتگیری و یارمەتیدانی عێراق لەبوارە جیاجیاکاندا و پشتیوانی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق، ھەروەھا پێشکەوتنەکانی عیراقی بەرزنرخاند، بەتایبەتی لەرووی پەرەپێدانی پەیوەندییە ھاوسەنگەکانی لەپێناو کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە.