كه‌مپى مه‌خمور له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بوو

ئەمنی
  • 6-09-2021, 18:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعرەجی،ئه‌مڕۆ دووشەممە لەگەڵ بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆ سەرۆکی لیژنەی باڵای كاروبارى په‌نابه‌ران حسێن عەوادی،گفتوگۆیان کرد له‌باره‌ى دۆسیەی کامپی مەخمور و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە .
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مڕۆ دووشەممە لە نوسینگەکەی تایبه‌تى خۆی چاوى كه‌وت به‌ بریكارى باڵای وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران حسێن عه‌وادى".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"ئەعرەجی لەگەڵ عه‌وادى تاوتوێى بەردەوامی هەماهەنگی نێوان ڕاوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی و وەزارەتی ناوخۆ لەسەر کێشە و دۆسیه‌ هاوبەشەکان و بەتایبەتی دۆسیەی کامپی مەخموور كرد".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە ئەرکەکانی وەزارەتی ناوخۆ کرا لە ڕووی ئاسایش و پاراستنی کەمپەکان بۆ ئاوارەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و جێگیر بۆ دانیشتوانەکەی".
    ئەعرەجی وتیشی:"پەیوەندیەکان لەگەڵ لیژنەی باڵای وەستانی پەنابەران لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە بۆ کارکردن بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان بۆ جێگیرکردنی دۆخی کەمپی ئاوارەکان".