بهغدا-اهع
شانهى قهیرانى نوێنهرایهتى ،ئهمڕۆ دووشەممە ،لێدوانێکی نوێی لەسەر دۆخی پەتای کۆرونا دا، هاوکات پێشبینی ئەوەی کرد کە عێراق بە شەپۆلێکی چوارەمدا تێپەڕدەبێت و کاتی خۆی دیاری دەکات.
جەواد موسەوی بریاردهى شانهكه به ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگهیاند:" عێراق لە ئێستادا لە کۆتایی شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە و هەوکردنەکانیش بەردەوام لە کەمبوونەوەدان و لەوانەیە بگاتە هەزار یان کەمتر"،وتیشی:"عێراق لە کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوو لە ناوەڕاستی زستاندا دهچێته شەپۆلی چوارەمەوە".
ئاماژهى بهوهكرد"شەپۆلی چوارەم پێویستی بە بەرزبوونەوەی ژمارەیئهوانهى ڤاكسین وهردهگرن و ئێمە ئاواتەخوازین بەلایەنی کەمەوە بگەینە 50٪ ی خەڵک، بۆ ئەوەی بتوانین بە سەرکەوتوویی چارەسەریان بکەین".
"لە ئێستادا یان لە داهاتوودا هیچ گفتوگۆ و پێشەکییەک بۆ بیرۆکەی قەدەغەکردنی گشتگیر نییە"