بهغدا-اهع
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعرەجی و جینین بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ،ئهمڕۆ دووشەممە جەختیان لەسەر گرنگیی دابینکردنی هەموو ئامرازە بەردەستهكان کردەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو سەرکەوتووبن.
لە بەیاننامەیەکى نوسینگهى راگهیاندنى ئاسایشى نهتهوهیى كه دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع)كهوتووه رایگهیاند: "لە کۆبوونەوەکەدا، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعرەجی، لە نووسینگەی خۆی چاوى كهوت به نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، جینین بلاسخارت".
وتیشی:"کۆبوونەوەکەش گفتوگۆی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەو پشتیوانییەی لەبوارە مرۆییەکاندا دابینکراوە، بەتایبەتی سەبارەت بە دابینکردنی بژێوی ژیان و پێداویستییەکانی ئاوارەکان، هەروەها هاتووە:"کۆبوونەوەکە بە جەختکردنەوەی هەردوولا لەسەر گرنگی دابینکردنی هەموو ئامرازەکانی بەردەست بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کۆتایی هات، وەک مافێکی نەتەوەیی کە عێراقییەکان چاوەڕێی دەکەن".