به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕه‌تیكرده‌وه هیچ به‌ربه‌ستێك هه‌بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن لهدۆسییهكانى گه‌نده‌ڵى،ئاماژه‌یشیدا لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بهڕۆڵێكى گه‌وره هه‌ستاوه لهڕاوهدوونانى گه‌نده‌ڵكاران.
نازم به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هیچ هێمایه‌ك نییه له‌باره‌ى بوونى لایه‌نى سیاسی وحیزبى به‌ربه‌ست دروستبكات یان بیه‌وێت لێكۆڵینه‌وه ودۆسییهى گه‌نده‌ڵى ڕابگرێت،به‌تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى".
وتیشى"لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كه‌سه‌رۆك وه‌زیران دروستكردووه بێگه‌رد وخاوێنه وڕۆڵێكى گه‌وره‌ى گێڕا لهڕاوهدوونانى گه‌نده‌ڵكاران"،ئاماژه‌یشیدا"هه‌نگاوه‌كانى لیژنه‌كه له‌ڕابردوودا بوونى نه‌بووه به‌ڕوونى كه كه‌مته‌رخه‌مى ناكات لهڕاوهدوونانى گه‌نده‌ڵكاران له‌كه‌س ولایه‌نێك بن،ولهسایهى دانپێدانانى هه‌مووان به‌بوونى گه‌نده‌ڵى له‌ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت".
پێشووتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێكهێنانى لیژنه‌ى باڵاى په‌یوه‌ست بهدۆسییهى گه‌نده‌ڵى گه‌وره وتاوانى تایبه‌ت بهدهسهڵاتێكى فراوانه‌وه ڕاگه‌یاند.