عێراق وتوركیا له‌باره‌ى پرۆتۆكۆلى ڕووبارى دیجله‌ ڕێككه‌وتن

ناوخۆ
  • 6-09-2021, 00:35
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عێراق وتوركیا ڕێككه‌وتن له‌باره‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى هه‌موو پرسیاره‌كان له‌باره‌ى پرۆتۆكۆلى ڕووبارى دیجله‌ ودروستكردنى ناوه‌ندێكى توێژینه‌وه‌ى هاوبه‌ش بۆ پرسى ئاو.
    وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌دووه‌مین ڕۆژه‌ له‌سه‌ر یه‌ك دانوستانه‌ ته‌كنیكییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران مه‌هدى ره‌شید حه‌مدانى  وه‌زیرى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان وفه‌یسه‌ڵ ئۆغلۆ نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى توركیا بۆ كاروبارى ئاو به‌رده‌وامى هه‌یه‌،وهه‌موو پرسیاره‌كانى له‌لایه‌نى توركیا له‌باره‌ى پرۆتۆكۆلى ڕووبارى دیجله‌ یه‌كلاكرانه‌وه‌ وكۆپییه‌كى هه‌مواركراوى كۆتایی له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌ى كۆتایی نمایش بكرێت ودواتر واژۆ بكرێت".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتن كرا له‌باره‌ى دروستكردنى ناوه‌ندێكى توێژینه‌وه‌ى هاوبه‌ش به‌منزیكانه‌ كه‌گه‌یشتۆته‌ قۆناغى كۆتایی،وله‌به‌غدا داده‌مه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستپێكى قۆناغى نوێ بێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى نێوان عێراق وتوركیا له‌دۆسییه‌ى ئاو"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ناوه‌نده‌كه‌ بنه‌مایه‌كى سه‌ره‌كى ده‌بێت بۆ شاره‌زایانى عێراقى وتوركیا له‌پێناو ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان وپێشكه‌شكردنى توێژینه‌وه‌ى هاوبه‌ش كه‌ڕه‌نگه‌ ڕۆڵى هه‌بێت له‌پته‌وكردن وبه‌ره‌وپێشبردنى به‌ڕێوبردنى دۆسییه‌ى ئاوى هه‌ردوو ڕووبارى دیجله‌ وفوورات".
    ئه‌وه‌یشى وت"گفتوگۆیش كراوه‌ له‌سه‌ر یاداشتى لێكتێگه‌یشتنى نێوان هه‌ردوو وڵات كه‌له‌چوارچێوه‌ى ڕاستاندن دایه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكى كۆمارى توركیا دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى توركیاوه‌ ڕاستاندنى بۆ كرا بۆ ده‌ستپێكردن به‌جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى،وڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ناردنى تیمى پسپۆڕ له‌عێراقه‌وه‌ له‌بواره‌كانى ئاوى سه‌ر زه‌مین وژێر زه‌مین،بۆ تاوتوێكردنى دۆسییه‌ى ئاو وزیادكردنى به‌نداوه‌كانى توركیا وگرنگترین پرۆژه‌ ئاوییه‌ تایبه‌ته‌كان ئاوى ژێر زه‌مین وپرۆژه‌كانى دووباره‌ به‌كارهێنانى ئاوى قورس به‌پێى ته‌كنیكه‌ نوێیه‌كان وله‌میان مانگى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو".
    حه‌مدانى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ بانگهێشتنى فه‌یسه‌ڵ ئۆغلۆ كرد بۆ سه‌ردانیكردنى گرنگترین ده‌زگا وپرۆژه‌ ئاوییه‌كان عێراق له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا.