لە بەسرە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تاوانی كوشتنی ئەنجامداوە و رادەستی هێزە ئەمنیەكانی زیقار كرا

  • 19-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا - ا ه ع هێزە ئەمنیەكانی پارێزگای بەسرە ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند: تۆمەبارێكی رادەستی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سوق شیوخ كردوە كە پێشتر دەستگیریان كردبوو. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی ناوخۆ (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: لە ئاماكی هاوكاری و ئاڵوگۆری زانیاری هەواڵگری لە نێوان پێكهاتەكانی وەزارەت، هێزە ئەمنیەكانی پارێزگای بەسرە تۆمەتبارێكیان رادەستی بەشی پۆلیسی سوق شیوخ-ی سەر بە پارێزگای زیقار كردوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكە كارمەندی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بەسەرەیە و دەستگیركراوە بەهۆی یەشداریكردنی لە شەڕێكدا لە سوق شیوخ لە ساڵی 2004دا كە تیایدا 2 كەس كوژران، لە ئێستاشدا ئەو تۆمەتبارە دەستبەسەرە و دواتر رەوانەی دادگا دەكرێت.