به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،شه‌هیدبوونى یاریده‌ده‌رى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕێگاى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو له‌باكوورى بابل ڕاگه‌یاند.
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"بهشانازییهكى زۆر وڕازى بوون به‌قه‌ده‌رى خواى گه‌وره،ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى هه‌واڵى شه‌هیدبوونى شه‌هیدى قاره‌مان فه‌رمانده حه‌سه‌ن كه‌ریم حه‌سه‌ن یاریده‌ده‌رى فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ى حه‌شدى شه‌عبى ڕاده‌گه‌یه‌نێت،كه‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،لهئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو له‌ناوچه‌ى عوێساتى باكوورى شارده‌ێى جورف نه‌سرى باكوورى پارێزگاى بابل شه‌هیدبوو له‌گه‌ڵ برینداربوونى دوو جه‌نگاوه‌رى لیواى 47ى حه‌شدى شه‌عبى له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى شاره‌دێیه‌كه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"به‌م بۆنه‌یه ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى پرسه وسه‌ره‌خۆشى خۆى ئاڕاسته‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدى قاره‌مان وهه‌موو كه‌سانى په‌وه‌ندیدار ده‌كه‌ین،داواكارین له‌خواى گه‌وره بهبههشتنى به‌رین ڕۆحى شاد بكات ودڵنه‌وایی بداته كه‌سوكار وخۆشهویستانى".
ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م كرده‌وه ترسنۆكانه‌ى پاشماوه‌ى تیرۆرستانى"داعش"جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پێویستى به‌رده‌وامیدان به‌ئه‌ركى ئه‌منى بۆ ڕیشه‌كێشكردنى تیرۆر له‌شاره‌دێى جورف نه‌سڕ،به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى داخه هه‌ندێك ده‌نگى خراپه‌كار هه‌ن ماوه به‌ماوه به‌رزده‌بنه‌وه بۆ ئامانجى ناشرینكردنى ئه‌م شاره‌دێیه وگرفت دروستكردن له‌به‌رده‌م ئه‌ركى چه‌سپاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه كهدانیشتوانهكهى تووشى نه‌هامه‌تى بوون له‌ده‌ستى تیرۆر".
ڕایگهیهندراوهكه وتیشى"ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى قاره‌مانێكى بوێر پێشكه‌شكرد كهئهركێكى زۆرى گێرا له‌پێناو ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه تا ئه‌و كاته‌ى شه‌هید بوو كه‌باشترین كۆتایی ژیانى مرۆڤه،هه‌روه‌ها جه‌ختیشده‌كاته‌وه كهبهردهوام ده‌بێت له‌لێدانى حه‌شارگه‌كانى تیرۆر هه‌ر كوێ بن وقوربانى پێشكه‌ش ده‌كات له‌پێناو سه‌لامه‌تى ئاسایش وسه‌قامگیرى وڵات".