لیژنه‌ى باڵا ژماره‌یه‌ك بڕیارى نوێ له‌باره‌ى زیاره‌تى چله‌ وده‌وامى زانكۆكان وپه‌تاى كۆرۆنا ده‌رده‌كات

سیاسی
  • 5-09-2021, 17:01
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ژماره‌یه‌ك بڕیارى نوێ له‌باره‌ى زیاره‌تى چله‌ وده‌وام زانكۆكان وپه‌تاى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى كرد"،وتیشى"له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى گفتوگۆكرا له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى دۆخى هه‌نوكه‌یی په‌تاى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵات،وزیادبوونى ژماره‌ى توشبووان له‌ماوه‌ى ڕابردوودا،هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆیش كرا له‌باره‌ى گرنگترین ئاماده‌كارییه‌كان بۆ زیاره‌تى چله‌ى ئیمامى حسێن سڵاوى خواى لێبێت".
    وتیشى"كازمى ستایشى ئه‌ركى گه‌وره‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى وپزیشكى كرد له‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان،له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌ وپێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ توشبووان".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكرا له‌باره‌ى ڕاسپارده‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژماره‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان،كه‌په‌یوه‌ستن به‌ژماره‌یه‌ك ڕێوشوێن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌،وڕێگریكردن له‌مه‌ترسى وبڵاوبوونه‌وه‌ى،وله‌ئه‌نجامدا ئه‌م بریارانه‌ ده‌ركران:
    1-ڕێگه‌دان به‌هاتنى(30000) سى هه‌زار زیاره‌تكار له‌كۆمارى ئیسلامى ئێران،و(10000) ده‌ هه‌زار زیاره‌تكار له‌وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى ووڵاتانى دیكه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنى ڕێوڕه‌سمه‌كانى زیاره‌تى چله‌،وبه‌ته‌نها له‌ڕێگاى فڕۆكه‌خانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى عێراق،به‌مه‌رجێك زیاره‌تكار پسووله‌ى پشكنینى (PCR)ى نه‌رێنى له‌گه‌ڵ خۆى بهێنێت،كه‌له‌ماوه‌ى(72)كاتژمێر پێش هاتنیان بۆ عێراق.
    2-هه‌مواركردنه‌وه‌ى بڕگه‌ى(5)له‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌(158)ى ساڵى 2021،به‌مشێوه‌یه‌:
    ڕێگه‌دان به‌هاتنه‌وه‌ى هاوڵاتیانى عێراق له‌هیندستان به‌ته‌نها له‌ڕێگاى پشكنینى (PCR)ى نه‌رێنى كه‌له‌ماوه‌ى(72)كاتژمێر پێش هاتنیان بۆ عێراق ئه‌نجامدراوه‌،له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى به‌ڵێننامه‌ به‌كه‌ره‌نتینه‌ كردنیان له‌ماڵه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى(10)ڕۆژ،ودڵنیابوون له‌وه‌ى هیچ نیشانه‌ى نه‌خۆشییه‌ك پێیان نییه‌ پێش ئه‌وه‌ى تێكه‌ڵى خه‌ڵكى تر بن.
    3-به‌دواداچوونى وه‌زاره‌ت ولایه‌نه‌ ناپه‌یوه‌سته‌كان به‌وه‌زاره‌ت وده‌زگا ناحكومییه‌كانى سه‌رجه‌م پارێزگاكان له‌باره‌ى ئامارى كوتانى كارمه‌ندان،وبه‌كه‌م سه‌یر نه‌كردنى ئه‌م بابه‌تى به‌هۆى گرنگى ڤاكسینه‌كان بۆ پاراستنیان،وپاراستنى سه‌ردانیكه‌ران،وبه‌دواداچوونى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى له‌فه‌رمانگه‌كانیان،وپابه‌ندكردنى سه‌ردانیكه‌ران به‌هێنانى كارتى كوتانى ڤاكسین یان پشكنینى (PCR) نه‌رێنى نه‌خۆشى(كۆڤید-19)كه‌له‌ماوه‌ى(72)كاتژمێر ئه‌نجامدراوه‌ پێش سه‌ردانیكردنى وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.
    4-هاوكاریكردنى وه‌زاره‌ت ولایه‌نه‌ ناپه‌یوه‌سته‌كان به‌وه‌زاره‌ت وده‌زگا ناحكومییه‌كان سه‌رجه‌م پارێزگاكان له‌گه‌ڵ تیمه‌كانى پاڵپشتیكه‌رى كوتان وكارمه‌ندانى له‌گه‌ڵ(خێزانه‌كانیان ئه‌گه‌ر هات ده‌زگاكانى خوازیارى بوون)،وهه‌ماهه‌نگى كردن نێوانیان وفه‌رمانگه‌كانى ته‌ندروستى له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان(وباره‌گاى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌به‌غدا) بۆ دانانى خشته‌ى كوتانیان له‌باره‌گاى كاره‌كانیان.
    5-چڕكردنه‌وه‌ى هۆشیارى هاوڵاتیان له‌ڕێگاى كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن وده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تى به‌حكومى ناحكومى وچڕكردنه‌وه‌ى هه‌موو هه‌وڵ وپابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان وهاندانیان بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسینه‌كان به‌زووترین كات وله‌نزیكترین بنكه‌ى كوتانى ڤاكسین.