كازمى سه‌رپه‌رشتى ڕێوڕه‌سمى واژۆكردنى ڕێككه‌وتنى به‌ره‌وپێشبردنى كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى تۆتاڵى فه‌ڕه‌نسى ده‌كات

سیاسی
  • 5-09-2021, 17:14
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى ڕێوڕه‌سمى واژۆكردنى ڕێككه‌وتنى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانى باشتر بۆ غازى هاوه‌ڵ وبه‌ره‌وپێشبردنى كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى تۆتاڵى فه‌ڕه‌نسى كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ڕێوره‌سمى واژۆكردنى پیته‌ یه‌كه‌مه‌كانى چه‌ترى ڕێككه‌وتنى پرۆژه‌كانى وبه‌رهێنانى گونجاو بۆ غازى هاوه‌ڵ وبه‌ره‌وپێشبردنى كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان،كه‌بریتییه‌ له‌سێ گرێبه‌ستى نێوان وه‌زاره‌تى نه‌وت عێراق وكۆمپانیاى تۆتاڵى فه‌ڕه‌نسى،وگرێبه‌ستى چواره‌میش پرۆژه‌ى وزه‌ى هه‌تاوییه‌ له‌نێوان وه‌زاره‌تى كاره‌با وكۆمپانیاى تۆتاڵى فه‌ڕه‌نسى".
    وتیشى"ئامانجى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ به‌جێگه‌یاندنى وه‌به‌رهێنانى باشترى سامانه‌كانى عێراقه‌،له‌یه‌ده‌كى نه‌وت وغاز وسامانى ئاو،وده‌سته‌به‌ركردنى پله‌یه‌كى زیاتر له‌جێگیربوونى ته‌زووى كاره‌با،له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ى وزه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت"،ئاماژه‌یشیدا"پرۆژه‌ى یه‌كه‌م بریتییه‌ له‌به‌ره‌وپێشبردنى كێڵگه‌ى ئه‌رتاوى نه‌وتى،كه‌ئاستى به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 85 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه‌،بۆ ئه‌وه‌ى ئاسته‌كه‌ى بگاته‌ 210 هه‌زار رۆژانه‌،وبه‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ،ومه‌شقپێكردنى كارمه‌ندانى عێراقى،ودابینكردنى هه‌لى كار بۆ هاوڵاتیانى عێراقى".
    رایشیگه‌یاند"پرۆژه‌ى دووه‌م بریتییه‌ له‌دروستكردنى كۆمه‌ڵگاى غازى ئه‌رتاوى به‌قه‌باره‌ى 600 ملیۆن پێى چوارجاى پێوانه‌یی،به‌مه‌به‌ستى وه‌به‌رهێنانى غازى سووتێندراو له‌كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان،ئه‌مه‌یش ده‌بێته‌ هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى هاورده‌كردنى غاز له‌وڵاتانى دراوسێ،وبه‌رهه‌مهێنانى ڕێژه‌ى غازى چڕ به‌12000 به‌رمیل ڕۆژانه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت،وبه‌رهه‌مهێنانى ڕێژه‌یه‌ك له‌غازى شل LPG به‌ڕێژه‌ى 3000 تۆن رۆژانه‌ بۆ بازاڕى ناوخۆیی،له‌پاڵ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ ،ومه‌شقپێكردنى كارمه‌ندانى عێراقى ودابینكردنى هه‌لى كار بۆ هاوڵاتیان".
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پرۆژه‌ى سێیه‌م بریتییه‌ له‌ده‌سته‌به‌ركردنى ئاوى ده‌ریاى هاوبه‌ش،به‌ده‌ر له‌به‌شێك له‌تۆڕى بۆرییه‌كان به‌تواناى 5 ملیۆن به‌رمیل ئاو ڕۆژانه‌،وێستگه‌ى چاره‌سه‌ر به‌تواناى نه‌خشه‌ بۆكراو به‌قه‌باره‌ى 7.5 ملیۆن به‌رمیل ئاو ڕۆژانه‌،له‌پاڵ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ ،ومه‌شقپێكردنى كارمه‌ندانى عێراقى ودابینكردنى هه‌لى كار بۆ هاوڵاتیان".
    ڕایشیگه‌یاند"پرۆژه‌ى چواره‌م بریتییه‌ له‌دروستكردنى وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ته‌زووى كاره‌با به‌پشت به‌ستن به‌وزه‌ى هه‌تاوى بۆ به‌رهه‌مهێنانى ته‌زووى كاره‌با به‌تێچووى كه‌متر له‌سه‌دا45 له‌تێچووى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ له‌وێستگه‌كانى وزه‌ى ئێستایی،وبه‌تواناى 1000 مێگاوات.
    ڕایشیگه‌یاند"به‌هاى گشتى هه‌ر چوار پرۆژه‌كه‌ 27 ملیار دۆلاره‌،وداهاتى گشتى قازانجه‌كه‌ى له‌ماوه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ ده‌گاته‌ 95 ملیار دۆلار به‌هه‌ژماركردنى نرخى هه‌ر به‌رمیلێك به‌50دۆلار".