حه‌شدى شه‌عبی به‌رپه‌رچى هێرشێكى داعشى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى سه‌ڵاحه‌دین دایه‌وه‌

ئەمنی
  • 4-09-2021, 22:54
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى،به‌رپه‌رچى هێڕشێكى تیرۆرستانى داعشى دایه‌وه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین.
    ڕاگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێك له‌لیواى 52ى حه‌شدى شه‌عبى،ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،به‌رپه‌رچى هێڕشێكى پاشماوه‌ تیرۆرستییه‌كانى داعشى دایه‌وه‌ له‌ناوچه‌ى یه‌نگچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى سه‌ڵاحه‌دین".
    وتیشى"پرۆسه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ بووه‌ هۆى برینداركردنى ژماره‌یه‌ك پاشماوه‌ى تیرۆرستانى "داعش"،وهێشتا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى په‌لاماره‌كه‌ به‌رده‌وامى هه‌یه‌".