به‌غدا-اه‌ع
مه‌هدى ڕه‌شید حه‌مدانى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاو ونێرده‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى ئاو له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ ئۆغلۆ نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى توركیا،دۆسییه‌ى هاریكارى هاوبه‌ش له‌باره‌ى ئاو تاوتوێكرد.
وه‌زاره‌ى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فه‌یسه‌ڵ ئۆغلۆ نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى توركیا له‌پارێزگاى ئه‌فیون قه‌ره حیسارى توركیا پێشوازیكرد له‌ئه‌ندازیار مه‌هدى ڕه‌شید حه‌مدانى وه‌زیرى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ونێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى وه‌زیران بۆ كاروبارى ئاو وشاندى یاوه‌رى،له‌پێناو ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه ودانوستانه دوو قۆڵییه‌كان له‌باره‌ى دۆسییه‌ى هاریكارى هاوبه‌ش له‌باره‌ى ئاو له‌نێوان هه‌ردوو وڵات".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"ئۆغلۆ پێشوازى له‌وه‌زیرى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان كرد وخۆشحاڵى خۆیشى ده‌ڕبڕى به‌دیداره‌كه وئاماده‌ى توركیا پیشاندا بۆ هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ عێراق له‌بوارى پشكى ئاو ونه‌هێشتنى هه‌موو ئاڵنگارییه‌كان وهه‌نگاونان به‌ره‌و جێبه‌جێكردنى بنه‌ماكانى هاریكارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات".
مه‌هدى ڕه‌شید حه‌مدانى وه‌زیرى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه كه"دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئۆغلۆ كه‌یه‌كێكه له‌گرنگترین شاره‌زاكانى بوارى ئاو هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى وگرنگه له‌چوارچێوه‌ى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان وجێبه‌جێكردنى هه‌نگاوى كردارى بۆ بنه‌ماكان كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا باسى لێوه ده‌كرێت".