به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، 5 تۆمه‌تباری روداوه‌كه‌ی قه‌زای ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی سه‌ر به پارێزگای بابل و كه‌سێكیش له‌سه‌ر سوتاندنی ژماره‌یه‌ك دوكان ده‌ستگیركراون.
شانه‌ی ناوبراو له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای بابل 5 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه كه په‌یوه‌ندیان به شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كانی گه‌ڕه‌كی عه‌دای له قه‌زای ئه‌سكه‌نده‌ریه هه‌بوه كه بوه هۆی گیانله‌ده‌ستدانى دوو كه‌س و برینداربونی ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، جگه له‌و پێنج كه‌سه، تۆمه‌تبارێكی دیكه ده‌ستگیركراوه كه ده‌ستی هه‌بوه له‌روداوی ئاگركردنهوهكهی بازاڕی زێڕهنگهران و سوتاندنی ژماره‌یه‌ك دوكان.
باسی له‌وه‌شكردوه، له‌ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڕان و به‌دواداچونه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌و روداوه‌دا هه‌بوه.