به‌غدا-اه‌ع
باڵیۆزی توركیا له‌به‌غدا له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه سه‌ردانی عێراق بكات.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی،كةدةستى ئاذانسى هةوالَى عيَراقى(اةع)كةوتووة،"ئه‌عره‌جی له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازی له عه‌لی ره‌زا گونانی باڵیۆزی توركیا له‌به‌غدا كردوه و له‌دیدارێكدا، دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان په‌یوه‌ست به هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان به‌غداو ئه‌نقه‌ره تاوتوێكردوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، قاسم ئه‌عره‌جی جه‌ختی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه پێویسته توركیا له‌دۆخی تایبه‌تی عێراق تێبگات سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی ئاو، هیواشیخواستوه، قۆناغی ئێستا شایه‌تی هاوكاری هاوبه‌شی كاری زیاتری نێوان هه‌ردو وڵات بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی توركیا رایگه‌یاندوه، ره‌جیب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه سه‌ردانێكی تایبه‌ت بۆ عێراق ئه‌نجامبدات، سه‌قامگیری عێراقیش، به‌مانای سه‌قامگیری بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كه دێت.