به‌غدا-اه‌ع
به‌شى تواناسازى ژنان له‌تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،وورك شۆپێكى ڕاهێنان كرده‌وه به‌ناونیشانى(ده‌ركه‌وتنى میدیایی وبه‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵمه‌تى سه‌ركه‌وتووى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ژنانى پاڵێوراو) له‌ڕكابه‌رییه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو كه‌ژماره‌یان 600 پاڵێوراوه به‌هاریكارى له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ى تواناسازى ژنان له‌ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وده‌سته‌ى ژنانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
دكتۆره مارلین عۆیش ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى وسه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى تواناسازى ژنان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌م وورك شۆپه له‌چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى دێت بۆ پشتیوانیكردنى به‌شدارى ژنان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان،به‌هاریكارى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ونوسینگه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،وتیایدا بانگهێشتنى زیاتر له900 خانمه پاڵێوراو له‌سه‌رانسه‌رى عێراق كرا".
وتیشى"ئه‌و خانمانه بانگهێشتكراون بۆ ڕاهێنان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنى میدیایی وبه‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌ڕى میدیایی كه‌له‌سه‌كۆى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستپێده‌كات"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م خوولانه بۆ ماوه‌ى 15 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت وتیایدا مامۆستاى به‌توانا وشاره‌زا له‌بوارى میدیایی وبانگه‌شه وپرۆپاگه‌نده وانه ده‌ڵێنه‌وه".
عۆیش ڕایشیگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندن ته‌واوى پاڵپشتى خۆى بۆ ئه‌م وورك شۆپه ده‌ڕبڕى وبه‌به‌شداریكردنى دكتۆر جه‌عفه‌ر وه‌نان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران به‌رجه‌سته بوو كه‌به‌شدارى ده‌ستپێكى وورك شۆپه‌كه كرد وتارێكیش پێشكه‌شكرد وتیایدا جه‌ختیكرده‌وه كه‌كارى به‌شى تواناسازى ژنان له‌تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى ته‌واو نابێت به‌كۆتایی هاتنى ئه‌م وورك شۆپه به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ پشتیوانیكردنى ژنان وبه‌تواناكردنیان بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌ركردایه‌تى له‌ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت".