بهغدا-اهع
شانەی راگەیاندنی ئەمنی،ئهمڕۆ شهممه،رایگەیاند کە نۆ کەسی بیانی دوای ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی هاتووبوونە ناوی خاکی عێراق دەستگیرکراون.
شانەی ناوبراو له راگەیەندراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ڕوونیكردهوه"ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا سەربە وەزارەتی ناوخۆ و لەگەڵ ھێزەکانی ھەواڵگریی و ئاسایشی نیشتمانی نۆ کەسیان دەستگیرکردووە کە بەشێوەیەکی نائاسایی هاتووبوونە ناو خاکی عێراق وھەڵگری رەگەزنامەی بیانین و لە لایەن قاچەغچییەکی عێراقییەوە کە دەستگیرکراوە، ھاتوونەتە ناوی خاکی عێراقەوە".
بەپێی راگەیەندراوەکە، نۆ کەسەکە لە میانی بۆسەیەکدا لە رێگای نێوان پارێزگای کەرکووک و قەزای خورماتوو باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیرکراون.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.