به‌غدا-اه‌ع
ڕێوڕه‌سمى به‌ڕێكردنى ته‌رمى مه‌رجه‌عى ئاینى ئایه‌توڵلا سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید حه‌كیم له‌كه‌ربه‌لاى پیرۆز ده‌ستیپێكرد.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕێوڕه‌سمى به‌ڕێكردنى ته‌رمه‌كه له‌كه‌ربه‌لاى پیرۆز ده‌ستپێكرد دواى گه‌یشتنى بۆ پارێزگاكه له‌نه‌جه‌فى پیرۆزه‌وه".
مەرجەعی ئایینی سەید محەمەد سەعید ئەلحەکیم ،دوێنێ هەینی بەهۆی جەڵتەیەکی کتوپڕی دڵەوە لە تەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مەرجەعی کۆچکردوو لەنەخۆشخانەی ئەلحەیات لەنەجەف کۆچی دوایی کرد
سەید محەممەد سەعید بن محەممەد عەلی بن ئەحمەد بن محسن ئەلته‌باتەبایی ئەلحەکیم، لە دایکبووی (1354 ک -1934ی زایینی) لە نەجەف، مەرجەعێکی هاوچەرخی شیعەیە و یەکێکە لە مەرجەعە ئاینییە دیارەکانی نەجەفی پیرۆز.