به‌غدا-اه‌ع
ئایه‌توڵلا سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى ئاینى بۆ كۆچكردنى ئایه‌توڵلا سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید ته‌باته‌بائی حه‌كیم هاوخه‌مى خۆى ده‌ڕبڕى.
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ده‌قى هاوخه‌مییه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه كهپێگهى فه‌رمى نوسینگه‌ى سه‌ید سیستانى وه‌رگرتووه:
به‌داخ وبهژارهیهكى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچكردنى زاناى به‌توانا وفهقی ئالوبه‌یت(سڵاوى خوایان لێبێت)ئایه‌توڵلا سه‌ید مه‌حه‌مه‌د سه‌عید ته‌باته‌بائی حه‌كیم(خواى لێخۆشبێت)پێمگه‌یشت.
حه‌وزه‌ى زانستنى لهنهجهفى پیرۆز تووشى كهلینێكى گه‌وره بوو به‌له‌ده‌ستدانى یه‌كێك زانا وفهقییه ناوداره‌كانى كهگیانى پیرۆز خۆى ته‌رخانكردن بۆ پشتیوانیكردنى ئاین وئاینزا،وژیانى پیرۆزى خۆیشى بۆ خزمه‌تكردنى زانست وكهسوكارهكهى ته‌رخانكرد وپاشماوهیهكى زانستى گه‌وره‌ى بۆ به‌جێهێشتین كهپێگهیهكى به‌رزى هه‌یه.
من به‌بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشى له‌ئیمامى زه‌مان (رۆحمان به‌قوربانى بێت)وحهوزهى زانستنى وكهسوكارى كۆچكردووى ڕۆح شاد ده‌كه‌م،به‌تایبه‌ت هه‌ردوو برا بهرێزهكهى ونه‌وه خۆشه‌ویسته‌كانى،وباوه‌ڕداران به‌گشتى،داواكارم له‌خواى گه‌وره پێگه‌ى به‌رزبێت ویاوهرى پێشهواكانى محه‌مه‌د وبنه‌ماڵه پیرۆزه‌كه‌ى بێت،ودڵنه‌وایی به‌كه‌سوكار وههودارانى بدات،خوا گه‌وره پشت وپه‌نامان بێت.